مارکۆ ڤێراتی ئامادەیە یاریی بۆ بارسێلۆنا بکات

ڤێراتی
ڤێراتی

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ئەگەر هەیە گرێبەست لەگەڵ مارکۆ ڤێراتی ئیتاڵی واژۆ بکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە بارسێلۆنا لە ئێستاوە پلان بۆ ئەوە دادەنێت لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە چەند گرێبەستێک واژۆ بکات.
سەرچاوە ئیسپانییەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە مارکۆ ڤێراتی خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە و ئارەزوو دەکات لە ریزەکانی بلاوگرانا یاریی بکات.
هێما بۆ ئەوەش کراوە ئەم یاریزانەی پێشووی پاریس سانجێرمان لە هاوینی رابردووش یەکێک بوو لە بژاردەکانی بارسێلۆنا، بەڵام یانە فەرەنسییەکە رێگەی نەدا بچێتە بارسێلۆنا و ئێستاش یاریی بۆ یانەی عەرەبی قەتەری دەکات.

ڤێراتی کە هاوینی 2017 نزیک بوو لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا ئامادەیە بگەڕێتەوە ئەوروپا و درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.

لەم کاتەدا گەرچی یاریزانە ئیتاڵییەکە بەهۆی ئەزموونەکەی ئارەزوو دەکات یاریی بۆ بارسێلۆنا بکات، بەڵام لەلایەن ئەم یانەیەوە بژاردەی یەکەم نییە و گومان لە ئاستی دەکرێت بەتایبەت دوای پەیوەندیکردنی بە خولی قەتەرییەوە، کە ئێستا ڤێراتی تەمەنی 31 ساڵە و هێشتا ساڵانێکی لەبەردەم ماوە بۆ ئەوەی درێژە بە یاریکردن بدات.

ڤێراتی لەم وەرزە لە خولی قەتەری بەشداریی 18 یاریی کردووە و 8 ئەسیستی تۆمار کردووە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێک بکات، ڤێراتی لە مێژوویدا 524 یاریی بۆ یانەکان کردووە و 63 ئەسیست و 12 گۆڵی تۆمار کردووە.

Fly Erbil Advertisment