هۆشداریی داڕمانی کەشوهەوای عێراق دەدرێت

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ناوەندیی ستراتیجیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه له ماوه‌ی كه‌متر له ده ساڵی ڕابردووا پتر له 100 هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه؛ هاوكات ده‌ڵێت، عێراق بە پێنجەم وڵات پۆلێن کراوە کە کەشوهەواکەی دادەڕمێت.
فازڵ غه‌راوی، سه‌رۆكی ناوەندیی ستراتیجیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاندووه، گۆڕانی کەشوهەوا هۆكار بووه لە ئاوارەبوونی پتر لە 100 هەزار کەس لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا.
غەراوی ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراق بە پێنجەم وڵات لە داڕمانی کەشوهەوا پۆلێن کراوە، بەو پێیەی که‌وتووه‌ته ژێر چه‌ندان كاریگه‌ریی له‌وانه بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، نه‌بارینی بڕی پێویست، زیادبوونی وشکەساڵی و کەمیی ئاو، خۆڵبارین و به بیابانبوون، لافاو، تێکچوونی سیفه‌تی خاك.
ناوبراو گوتووشیه‌تی، ئەوەی ئەم کێشەیە گەورەتر دەکات ئەوەیە کە سیاسەتی ئاو لە وڵاتانی دراوسێدا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاوی پێویست و گرنگ، لە کاتێکدا گەشەی خێرای دانیشتووان زیاد بووه و خواستی ئاویش به‌رز بووه‌ته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕاكێشاوه، پارێزگاكانی خوارووی عێراق به‌تایبه‌تی میسان، به‌سره، واست و زیقار زۆرترین زیانیان به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه به‌ركه‌وتووه و زۆرترین كه‌س له‌و شارانه ئاواره بوونه.