بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دیداری خوێندنی باڵای ئوردنی - کوردستانی بەڕێوەدەچێت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 - هەولێر

بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دیداری خوێندنی باڵای ئوردنی – کوردستانی بەڕێوەدەچێت.

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 05-05-2024، کاتژمێر 10:00، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دیداری خوێندنی باڵای ئوردنی - کوردستانی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

دیدارەکە لە ژێر دروشمی "وێناکردنی ئایندە لە ڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوام" و بە بەشدارىی زانکۆکانى شانشینی هاشمی ئوردن و هەرێمى کوردستان دەکرێت. ئامانج لێی، برەودانە بە هەماهەنگى و پەرەپێدانى ئەکادیمی و زانستى لە نێوان زانکۆکانى هەردولادا.

 

Fly Erbil Advertisment