ئانۆ جەوهەر: کێشەی کریستییانەکان بەشێکە لە کێشەی دۆزی گەلی کوردستان

K24 - هەولێر

وەزیری گواستنەوە و گەیاند ڕایگەیاند، کێشەی کریستیانەکان، کێشەیەکی جیاواز نییە، بەڵکو بەشێکە لە کێشەی دۆزی گەلی کوردستان.

ئەمرۆ دووشەممە، 6ـی ئایاری 2024، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاند، لە سیمینارێکدا بە کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە دەنگیان پێم داوە وەکو نوێنەر لە کابینەی نۆیەم، بۆ ئەوە بووە تاکو بتوانم لەم قۆناغەی ئێستەدا نوێنەرایەتییان بکەم.

بە گوتەی ئەو وەزیرە، "لە ڕابردوو گوتوومە و ئێستەش دەیڵێم، من بەر لە هەمووشتێک هاووڵاتییەکی کلدانیم، هەر کاتێک پارتی بڕیارێک دژ بە مەسیحییەکان بدات، من  لەو کاتەدا دژی پارتی ڕادەوەستم، بەڵام تائێستە پارتی هیچ هەڵوێستێکی دژی ئێمەی مەسیحی نەبووە".

ئەو وەزیرە گوتیشی: "کێشەی کریستیانەکان، کلدان، سریان یاخود ئاشووری و ئەرمەن، بە کێشەیەکی جیاواز لە کوردستان نابینم، بەڵکو بەشێکە لە کێشەی دۆزی گەلی کوردستان. بەڵام کێشەکە لە عێراق کێشەکە کوردستانە، لەبەر ئەوەی لەو چەند ساڵەی ڕابردوو کە کرستییانەکان جینۆساید کران، کەس کرستیانێکی نەگرت بڵێت لەبەر ئەوەی تۆ کلدانیت دەتکوژم، یاخود سریان یا ئەرمەنە دەکوژرێت، بەڵکو هەموو جینۆسایدەکان بەهۆی ئەوە بووە کە کریستیانی کوردستانە کوژراوە."

ئانۆ جەوهەر دەڵێت: "ئێمە لەبەر ئەوەی لەناو زۆرینەی کوردین لە کوردستان و خەباتی کورد خەباتێکی نەتەوەییە نەک ئایینییە، کورد نەچووە وەک سەڵاحەدینی ئەیووبی لە ڕابردوو ماڵی پیرۆز بگرێت، بەڵکو کورد ویستوویەتی دەوڵەتێکی کوردستانی و نەتەوەیی هەبێت. ئەو نەتەوانەی لەناو کوردیش خەباتی سیاسییان کردووە، لە سەرۆکی کورد و نەتەوەیی کورد فێربوون، بۆیە زۆربەی زۆری خەباتی ئێمە خەباتێکی نەتەوەیی بووە لەبەر ئێوەی کورد".

 

Fly Erbil Advertisment