كه‌ریم سلێمان: ده‌بێت ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌م ساڵی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت

K24- هەولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌رهه‌می ئه‌م ساڵی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به ساڵی ڕابردوو زۆر زیاتره، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق ڕێژه‌یه‌كی زۆرتریش وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی ئایاری 2024) كه‌ریم سلێمان، بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم و پاڵپشتیكردنی جووتیاران تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، نووسراویان ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه.
كه‌ریم سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له میانی سه‌ردانیی شاندی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تیی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ بۆ لای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌ی گرنگ بوو سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق یاوه‌ریان بوون.
بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد، داواكاری سه‌ره‌كییان له سوودانی ئه‌وه بووه كه هه‌مان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ جووتیارانی كوردستان بكرێت له‌گه‌ڵ جووتیارانی عێراق ده‌كرێت.
ناوبراو گوتیشی، سه‌باره‌ت به گه‌نمی ئه‌م ساڵی جووتیارانی كوردستان ڕووپێوییه‌كی باشیان كردووه و ئاماده‌كاریی پێویستیان كردووه به‌تایبه‌ت كه دوو ملیۆن و 995 هه‌زار دۆنم زه‌وی له هه‌رێمی كوردستان بە گه‌نم چێنراوە.
بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی، ده‌بێت ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌م ساڵ له ساڵی ڕابردوو زیاتر بێت.
ڕۆژی (دووشەممە6ـی ئایاری 2024)، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی سێ خاڵی گرنگیان کردووە کە پەیوەندییان بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کوردستان بووە هاوشێوەی جووتیارانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، لەگەڵ دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیجی کە کاریگەرییان دەبێت لەسەر ئاسایشی ئاو وەکو کۆگاکردنی ئاوی هەموو عێراق، هاوکات پاڵپشتی کردنی جووتیارانی کوردستان هاوشێوەی ئەو پشتیوانییەی لە جووتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت.
بێگەرد تاڵەبانی لە بارەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، گوتی: ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی عێراق بە نادادپەروەریی ڕێژەی گەنمی جووتیارانی کوردستانیان وەردەگرت، دەڵێت کە داوایان لە ئێمە کرد ڕووبەری زەوی بە گەنم چێندراویان بۆ بنێرین، ئێمەش بە داتا سەتەلایت رووپێویمان بۆ ئەو زەویانە کرد کە ئەمساڵ چێندراون و ڕووبەرەکەی دوو ملیۆن و 955 هەزار دۆنمە.
وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق تیمی تەکنیکی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی ڕاسپارد کۆببنەوە، لە کۆبوونەوەکەش بەڵگەنامەکانمان لەبارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان پێشکەش کرد، هەرچەند بەغدا دەڵێت توانای سایلۆکانمان بۆ وەرگرتنی گەنم سنووردارە .
وەزیری کشتوکاڵ گوتیشی: ئەگەر عێراق نەتیوانی هەموو گەنمی جووتیارانی کوردستان وەرگرێت، دوو کۆمپانیای تایبەت بە دانەوێڵە لە هەرێمی کوردستان سایلۆی تایبەت دروست دەکەن، لێژنەیەک لە دەستەی وەبەرهێنان کە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەرۆکایەتیی دەکات و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان تێیدا ئەندامن، بڕیار لەسەر بەبازاڕکردن، نرخ و ڕێژەی گەنمی جووتیاران دەدەن.