ڕەوتی سەدر داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات

K24 - هەولێر
پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته جارێكی دیكه ده‌بێته‌وه بابه‌تی ڕۆژه‌ڤی عێراق، كه یه‌كێكه له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕه‌وتی سه‌در و به‌شێك له هێزو لایه‌نه سه‌ربه‌خۆكان له وڵات‌دا. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش ئاشكرای ده‌كات، هه‌ڵبژاردنەکە كۆتایی ساڵی 2025 دەکرێت.
سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق و داواكاریی به‌شێك له لایه‌نه‌كان، حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاندووه، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق له‌كۆتایی ساڵی 2025 و پێش دوو مانگ له ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان دەکرێت، به‌و پێیه‌ی وڵات به سه‌قامگیریی حكوومەتی و سیاسیی‌دا تێ ده‌په‌ڕێت، هیچ بیانوو و نیه‌تێك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌دی ناكرێت.
فه‌دعه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تا ئێستا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش نییه، له‌وانه پرسی خۆ كاندیدكردنی به‌رپرسانی باڵای وڵات له‌وانه سه‌رۆكوه‌زیر و وه‌زیران له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ڕه‌وتی سه‌در، عیسام حوسێن، چالاكوانی سیاسی نزیك له‌و ڕه‌وته ڕایگه‌یاندووه، پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بژارده‌یه‌كی به‌هێزه، به‌ڵام سه‌درییه‌كان بایه‌خ به‌و هه‌ڵبژاردنه ناده‌ن و گوشاری جه‌ماوه‌رییان نابێت. له ئه‌گه‌ری زیان گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن سیاسی، ئه‌وكات ده‌چنه پاڵ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان خۆیان به زیانمه‌ند ده‌زانن.
به بۆچوونی ئیحسان شه‌ممه‌ری، سه‌رۆكی ناوه‌ندی بیرمه‌ندانی سیاسی له عێراق، كات زووه باس له پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت، بەو پێیەی هێشتا کات ماوه‌و نزیکەی ساڵ و نیوێکە حكوومه‌ت ده‌ست به‌كار بووه، ڕەنگە له ئایینده‌دا شاهیدی جوڵەی داواکارییەکانی ڕه‌وتی سەدر و نەیارانی حکوومەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخته بن.
به گوته‌ی شه‌ممه‌ری، هەڵبژاردنی پێشوەختە پەیوەندی بە ئەدای حکوومەتی سوودانییەوە نییە، به‌ڵكو دەبێتە ڕێگەیەک بۆ دەربازبوونی وڵات لە قەیرانێک، بەتایبەت ناكۆكی له‌ناو هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هه‌یه و هێزە سیاسییە سووننەکانیش سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان كێشه‌یان هه‌یه، ڕەنگە له ئایینده‌دا ئه‌و كێشانه به هەڵبژاردنی پێشوه‌خته چاره‌سه‌ر بكرێت.