ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سۆران دەکەن

K24 – سۆران:
ساڵانه له‌چوار وه‌رزی ساڵ سه‌رووی یه‌ك ملیۆن و نیو گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كه‌ن، نه‌پاراستنی ژینگه و فڕێدانی زبڵ و پاشماوه له‌لایه‌ن به‌شێك له‌گه‌شتیاران بووەته گرفتیكی گه‌وره و ته‌نانه‌ت فڕێدانی پاشماوه دیمهنهجوان و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش پێچه‌وانه ده‌كاتەوە.
باوكی فه‌هد، گه‌شتیار له‌وڵاتی كویته‌وه هاتووه تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێویستە گەشتیار رێز لە رێنمایی و بڕیارەکانی تایبەت بە گەشتیاریی بگرێت و بە تەواوی پابەند بێت بە پاکڕاگرتنی شوێنە گەشتیارییەکان، هاوینەهەوارەکانی کوردستان جوان و سەرنجڕاکێشن و خەڵکەکەشی زۆر بەڕێزن.
ساڵانه سه‌رووی یه‌ك ملیۆن نیو گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران ده‌كه‌ن، لهچواروهرزهی ساڵ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ته‌ژین له‌گه‌شتیار فڕێدانی پاشماوه و نه‌پاراستنی ژینگەش بووەته گرفتێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م كه‌رتی گه‌شتوگوزاری ناوچه‌كه.
لاخی خۆیەوە پارێز یوسف، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری رواندز بە کوردستان24ـی گوت: ئەگەر وەکو گەشتیار سەردانی ووڵاتێکی گەشتیاریی وەک تورکیا یان لوبنان بکەین جورئەتی ئەوەی ناکەین جەگەرەیەک فڕێبدەین، چونکە ئەگەر هەیە گەشتیار بەقورسی سزای پێبژاردن بدرێت و، چونکە لەوێ بەپێی یاسا رێکخراوە، پێویستە لێرەش یاسایەک هەبێت و گەشتیار پابەندی پاکڕاگرتنی ناوچەی گەشتیاریی بکات.