کۆبوونەوەی نێوان شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر گەنمی جووتیاران دواخرا

K24 - هەولێر
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆبوونەوەی شاندی کشتوکاڵی هەرێم، لەسەر بابەتی یەکلاییکردنەوەی چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دواخرا.
ئەمڕۆ 13ـی ئایاری 2024، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بڕیار وابوو ئەمڕۆ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و تیمی یاوەری لەگەڵ وەزیر و تیمی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆببێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکە لەسەر بابەتی یەکلاییکردنەوەی چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمە، هەر چەندە پێداگیریی و ئامادەکاری تەواو کراوە لەلایەن شاندەکەی هەرێم، بەڵام کۆبونەوەکە دواخراوە لەسەر داواکاریی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو