بەهۆی کەوتنەخوارەوەی تابلۆیەکی ڕیکلام لە مۆمبای 12 کەس مردن

K24 - هەولێر
کەوتنەخوارەوەی تابلۆیەکی ڕیکلام بەهۆی زریانێکی بەهێز لە شاری مۆمبای هیندستان، 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.
گاوراڤ چاوهان، پشکنەر لە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتی نیشتمانی ڕایگەیاند، تابلۆکە بەهۆی با لە نزیک بەنزینخانەیەک لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە کەوتووەتە خوارەوە و کەوتنەخوارەوەکەشی بووەتە هۆی ئەوەی دەیان کەس لە ژێرییەوە گیربخۆن بمرن و برینداربن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئەمبولانس تەرمی هەشت کەسیان لە ژێر داروپەردوو دەرهێناوە، تەرمی چوار دیکەش هێشتا دەرنەهێنراوە.
ئەو پشکنەرە گوتیشی: "ئێمە شوێنی گیان لەستداوەکانمان دۆزیوەتەوە، بەڵام بەهۆی بەنزینخانەکەوە ناتوانین دەریانبهێنین، چونکە ڕەنگە دۆخەکە مەترسیدار بێت".
لای خۆیەوە شارەوانی شارەکە پێشتر ڕایگەیاند، تیمەکانی ئەمبولانس 60 کەسیان ڕزگار کردووە و بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هەروەها لای خۆیەوە پۆلیسی مومبای لەسەر پلاتفۆرمی "X" ئاشکرای کرد، تابلۆکە زەبەلاحە، درێژییەکەی 70 مەتر و پانییەکەی 50 مەتر دەبێت.
Mumbai hoarding collapse: 14 dead, 74 injured in Ghatkopar; FIR registered | Latest#Ghatkopar#Mumbai pic.twitter.com/4aflJllJ9j
— New India (@NewIndia2047) May 14, 2024