تورکیا.. دادگا سزای 42 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش دا سەپاند

دادگای تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە، بەهۆی ئەو خۆپێشاندانانەی کە نزیکەی هەشت ساڵ لەمەوبەر سەریهەڵدا و لە دژی گەمارۆی شاری کۆبانی لەلایەن داعشەوە، سزای 42 ساڵ زیندانی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان دا سەپاند.
هەروەها دەسەڵاتی دادوەری سزای 30 ساڵ زیندانی تری بۆ فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی ئەو پارتە دەرکرد. دەمیرتاشی تەمەن 51 ساڵ، لە ساڵی 2016ەوە دەستگیرکراوە، پێشتر دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای لە ئەنقەرە کردبوو بە زووترین کات ئازادی بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئامانجی زیندانیکردنەکەی "خنکاندنی فرەی سیاسییە".
میدیاکانی تورکیا باسیان لەوە کردووە کە دەمیرتاش بە دەیان تاوان سزا دراوە، لەوانە تێکدانی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی تورکیا.
کەناڵی "ئێن تی ڤی" و ڕێکخراوی توێژینەوەی میدیا و یاسا بڵاویانکردەوە، سیاسەتمەداری تورکیا یوکسەکداغ لەلایەن دادگایەکەوە لە شاری سینجان، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، سزای بەسەردا سەپێنراوە.
ڕێکخراوی " لێکۆڵینەوەی میدیا و یاسا" بڵاویکردەوە، دوای دەرچوونی بڕیارەکان، لە ترسی پشێوی و نائارامی لانیکەم لە 14 پارێزگای باشوور کە پێکهاتەی گەورەی کورد و سووریا لەخۆدەگرن، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ خۆپیشاندانیان ڕاگەیاند.
هەروەها دادگا بڕیاری ئازادکردنی بەشێک لە سیاسەتمەدارانی دەرکرد، لەوانە گوڵتان کیساناک، سەرۆکی پێشووی شارەوانی دیاربەکر، بەڵام زۆری دیکە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
پارێزەرانی بەرگری ڕایانگەیاند، تانە لەو بڕیارانەی دادگا دەدەن،هەروەها ئەو دۆسیەیەی کە لە دژی ئەندامانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان، دەمیرتاش و یوکسەکداغ جوڵێندراوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە شەڕی سووریا سەریهەڵدا.
هەر دوێنێ پێنجشەممە، 16-05-2024، لە کۆتا دانیشتنی یاسایی دۆسیەی کۆبانێ، دادگای ئەنقەرە ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی مێردینی بە 10 ساڵ زیندان سزا دا.