كلێنكسەكەی مێسی بە پارەیەی خەیاڵی فرۆشرا

ئه‌و كلێنكسهی كه یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌سه‌ر نووسرا له زیادكردنێكی ئاشكرا بە پارەیەكی خەیاڵی فرۆشرا.
ساڵی 2000 ئه‌وكاته‌ی خۆرخێ مێسی باوكی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ كارلێس ریكساچی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وكاتی بارسێلۆنا له یانه‌ی تێنسی بارسێلۆنا كۆبوونه‌وه قسه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی منداڵێكی سێزده ساڵان كرا.
هۆراسیۆ جیاجولی به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی ئه‌وكاتی مێسی و خۆرخێ مێسی و خۆسێ ماریا مێنگوێلا كه ناوه‌ندگیر بوو له‌گه‌ڵ كارلێس ریكساچ كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له رۆژی 14ـی مانگی 12ـی ساڵی 2000 واژۆ بكه‌ن كه لیۆنێل مێسی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه بكات، ئه‌وكات ریكساچ داوای چه‌ند پارچه كاغه‌زێكی كردبوو، به‌ڵام كلێنكسێكیان بۆ هێنا و گرێبه‌سته‌كه واژۆكرا و به‌ڵێن له باوكی مێسی وه‌رگیرا كه كوڕه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه بكات.
دوای زیاتر له 24 ساڵ كلێنكسه‌كه له‌لایه‌ن خانه‌ی بۆنهامزی به‌ریتانی له زیادكردنێكی ئاشكرا بۆ فرۆشتن دانرا.
كلێنكسه‌كه له‌لایه‌ن هۆراسیۆ جیاجولی به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی ئه‌وكاتی مێسی پارێزراو بوو، نرخەكەی له 379 هه‌زار دۆلار ده‌ستی پێ كرد له زیادكردنه‌كه‌ش ئه‌و كلێنكسه به 965 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
لایه‌نی كڕیاری كلێنكسه‌كه‌ی مێسی دیار نییه، به‌ڵام به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه ده‌درێت به خانه‌ی بۆنهامز، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نداره‌كانی
لیۆنێل مێسی ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی 13 ساڵ بوو په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كرد و ساڵی 2004 سه‌رخرا بۆ تیپی یه‌كه‌م و 17 وه‌رز درێسی بارسێلۆنای پۆشی. له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانی برده‌وه له نێوانیاندا چوار چامپیۆنزلیگ و 10 ناسناوی لالیگا، دواتر هاوینی 2021 به‌خۆڕایی بارسێلۆنای به‌ره‌و پاریس سانجێرمان جێهێشت.