ئه‌رشه‌د ته‌ها: پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شپێدان سوودی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت

شاره‌زایه‌كی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانیدا، پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شپێدان سوودی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) ئه‌رشه‌د ته‌ها، شاره‌زای ئابووری تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجییه و له ماوه‌ی 45 ساڵی ڕابردوودا یه‌كه‌مین پڕۆژه‌ی ستراتیجییه دروست ده‌كرێت.
ئه‌رشه‌د ته‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م پڕۆژه‌یه چه‌ندان ده‌رفه‌تی جۆراوجۆر و گرنگ بۆ عێراق له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و بواره‌كانی دیكه ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری گوتیشی، كۆی گشتی پڕۆژه 23 ملیار دۆلاری تێ ده‌چێت، له كاتێكدا داهاتی ساڵانه‌ی ده‌گاته پێنج ملیار، به‌و مانایه‌ی به پێنج ساڵ كه‌متریش تێچووه‌كه‌ی پڕ ده‌كاته‌وه.
ئه‌رشه‌د ته‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانیدا، پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شپێدان سوودی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی كشتوكاڵ و پترۆكیمیایی.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا توانای هه‌نارده‌كردنی زیاتر ده‌كات، كه به هه‌مان شێوه توانای به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیشی زیاد ده‌بێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2023، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسنی عێراق و کۆمپانیای جێبەجێکاری ڕێگەی ئاسنینی گەشەپێدان کە کۆمپانیایەکی ئیتاڵییە یاداشتی لێک تێگەیشتنیان ئیمزا کرد.
ئیمزاکردنی یاداشتەکە لە سەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە وەک ئەوەی لە 12ـی ئایاری 2024، لە چوارچێوەی سیمپۆزیۆمی تایبەت بە وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر دۆخی سیاسی، ئابووریی و دیمۆگرافی عێراق، بەشداری لە پانێلێک کرد و ڕایگەیاند: ئەوانەی نەخشەی ئێستای ڕێگەی گەشەپێدانیان پێشنیاز کردووە، پلانێکی هەڵەیە و ڕایگەیاند: پێشنیازمان کردووە ڕێگەی گەشەپێدان بە ڕۆژهەڵاتی دیجلەدا تێپەڕ بێت کە تێچووی کەمتر و سوودی ئابووریی زیاتری دەبێت، نەک وەک ئەوەی بەغدا پێشنیازی کردووە بە ڕۆژئاوای دیجلەدا بڕوات، بەهۆی کەمی چڕی دانیشتووان لەو ناوچەیە، کەمترین سوودی ئابووریی بۆ خەڵک دەبێت.
ڕێگەی گەشەپێدان، ڕێگەیەکی ئاسنین و ئۆتۆبانی نێودەوڵەتییە لە بەندەری فاوی باشووری عێراقەوە دەست پێ دەکات و دوای ئەوەی ناوچەکانی عێراق دەبڕێت لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلەوە لە دەشتی نەینەوا دەربازی خاکی هەرێمی کوردستان دەبێت بەرەو سێمێل و دەڤەری دێرەبوون دەڕوات تا دەگاتە سنووری تورکیا. بەمەش زیاتر لە 32 کیلۆمەتر لە ڕێگاکە کورت دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەی تێچووی کەمترە و لەڕووی ئەمنیشەوە پارێزراوترە.
هەروەها پلان هەیە پارێزگای کەرکووکیش بەم تۆڕە ببەسترێتەوە و بە گوێرەی پلانەکان ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەم ڕێگەیەوە ساڵانە 22 ملیۆن تۆن دەبێت.
ڕێگەکە لە بەندەری فاو تاوەکوو پارێزگای نەینەوا هەزار و 200 کیلۆمەترە لە خاکی هەرێمی کوردستانیش تاوەکوو سنووری تورکیا 117 کیکۆمەترە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی ڕابردوو هەر لە میانەی پانێلەکەدا ڕایگەیاندبوو، لەبارەی ڕێگەی گەشەپێدانەوە پێشنیازێکیان داوەتە بەغدا کە تێچووی کەمترە و سوودی ئابووریشی زیاترە و هیواشی خواست، بە تەواوبوونی ئەو ڕێگەیە سوودی تەنیا بۆ وڵاتان نەبێت، بەڵکو خەڵکی عێراقیشی لێی سوودمەند بێت.