ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا فێنک و خۆڵاوی دەبێت

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بڕی بارانی باریوی 24 کاتژمێری ڕابردوو، کەشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووشی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا خۆڵاوی دەبێت
سەبارەت بە کەشی پێشبینی کراوی ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان خێرایی با چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ.
هەر بە گوێرەی کەشی پێشبینیکراو پلەکانی گەرما بە نزیکەی سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەی گەرمای تۆمارکراوی دوێنێ هەینی، نزم دەبێتەوە.
هەروەها ئاراستەی با ڕووەو باکوورى ڕۆژاوا دەبێت مەوداى بینین نۆ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتی ئاسایی، بەڵام لە کاتی تۆز و خۆڵباریندا بۆ خوار پێنج کیلۆمەتر دادەبەزێت.
سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ئەگەری درووستبوونی تۆزیکی سووک هەیە و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ، بەڵام خوڵبارینەکەی سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ شەممە، کەمترە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دیاری کراوە:
هەولێر : 33
سلێمانی : 30
دهۆک : 31
کەرکوک : 35
هەڵەبجە : 33
زاخۆ : 31
سۆران : 28
حاجی ئۆمەران : 20
گەرمیان : 36
هەروەها بڕى بارانی 24 کاتژمێری ڕابردوو بە گوێرەی تۆماری وێستگە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە:
پیرمام: 0.6 ملم
شەقڵاوە: 0.2 ملم
حاجی ئۆمەران: 0.6 ملم
بارزان: 0.4 ملم
ڕەواندوز: 3.2 ملم
مێرگەسوور: 0.6 ملم
چۆمان: 4.0 ملم
ئاكرێ: 1.0 ملم
مانگێش: 0.4 ملم
دینارتە: 0.3 ملم