وۆرکـشـۆپـی گـەشـەپـێـدانـی پـلانـی وەبـەرھــێـنـانـی کـەشـوھـەوا و کـەمـکـردنـەوەی کـاریـگـەریـیـەکـانـی ڕاگـەیـەنـرا

گۆڕانی کەشوهەوا
گۆڕانی کەشوهەوا

وۆرکـشـۆپـی گـەشـەپـێـدانـی پـلانـی وەبـەرھــێـنـانـی کـەشـوھـەوا لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتان و بـۆ کـەمـکـردنـەوەی کـاریـگـەریـیـەکـانـی ڕاگـەیـەنـرا.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بڵاوی  کردوەتەوە، عـەبـدولـڕەحـمـان سـدیـق، سـەرۆکـی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، محەمەد شوكری، سـەرۆکـی دەستەی وەبەرهێنان، بـەیـان سـامـی عـەبـدولـڕەحـمـان ڕاوێـژکـاری سـەرۆکـوەزیـران بـۆ کـاروبـاری گـۆڕانـی کـەشـوھـەوا و نـوێـنـەرانـی بـەرنـامـەی نـەتـەوە یـەکـگـرتـووەکـان بـۆ گـەشـەپـێـدان و ئـەنـدامـانـی لـیـژنـەی تـەکـنـیـکـی لـە نـوێـنـەرانـی دەسـتـەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و وەزارەتـەکـان،لە وۆرکـشـۆپـێکدا لە هەولێر، گـەشـەپـێـدانـی پـلانـی وەبـەرھــێـنـانـی کـەشـوھـەوایان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتان وەک بـەشـێـک لـە ھـەوڵـەکـان بـۆ کـەمـکـردنـەوەی کـاریـگـەریـیـەکـانـی گـۆرانـی کـەشـوھـەوا ڕاگـەیـەند.

وەک دەستەکە ئاشکرای کردووە، پـرۆژەی پـاڵـپـشـتیـی تـەکـنـیـکـی بـۆ پـەرەپـێـدانـی پـلانـی وەبـەرھــێـنـان لـە بـواری کـەشـوھـەوا لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتان، بـە ھـاوبـەشـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و دەسـتـەی ژیـنـگـەو بـەرنـامـەی نـەتـەوە یـەکـگـرتـووەکـان بـۆ گـەشـەپـێـدان ڕێـکـخـراوە، ئـامـانـج لـێـی پـێـشـکـەشـکـردنـی دەرفـەتـی وەبـەرھــێـنـانـی گـشـتـیی و تـایـبـەتـە بـۆ جـێـبـەجـێـکـردنـی بـەڵـێـنـەکـانـی عـێـراق بـۆ پـرسـی کـەشـوھـەوا لـە مـاوەی سـاڵانـی 2025-2030.

پێشتر، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی گوت: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات.

بە گوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، دروستکردنی بەنداو و کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیان بەخشەکان، بەشێکن لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

محەممەد شوکری ئاماژەی بەوەش دا، لە سێ مانگی داهاتوو پلانی ستراتیجیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی کەشوهەوا دادەنرێت.

Fly Erbil Advertisment