توێژینه‌وه‌یه‌ك: زیاتر له 300 ملیۆن منداڵ له جیهاندا له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی بوونه‌ته‌وه

توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له 300 ملیۆن منداڵ له جیهان ساڵانه له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه ڕووبه‌ڕووی قۆستنه‌وه و گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه.
زانكۆی ئیدنبره توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه و تێیدا ده‌ریخستووه، 12.6%ـی منداڵانی جیهان له ساڵی 2023ـدا به‌بێ خواستی خۆیان و به زۆر، ڕووبه‌ڕووی قۆستنه‌وه و گێچه‌ڵی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ڕێژه‌ی 12.6% یه‌كسانه به نزیكه‌ی 302 ملیۆن منداڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه بوونه‌ته قوربانی ئه‌نته‌رنێت و به‌شداریكردنیان له قسه‌ی نه‌شیاو و وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆی سێكسی.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه باسی له‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانییه‌كانه، به شێوه‌یه‌ك له كۆی 14 ملیۆن پیاوی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ر حه‌وت یه‌كێكیان جۆر و شێوه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی دژ به منداڵان كردووه.
هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه ڕێژه‌ی 7%ـی پیاوانی به‌ریتانی كه ده‌كاته ملیۆنێك و 800 هه‌زار پیاو، ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردووه‌ته‌وه سه‌ر منداڵان. تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه پیاوانی به‌ریتانیا له كاتی ددانپێناندا به پۆلیس و داوه‌ریان گوتووه، بڕوایان وابووه ئه‌م كار و خووه خراپه‌یان به نهێنی ده‌مێنێته‌وه.