گۆرانی "نەفرەت" بڵاو کرایەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سیریل فەتاح، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "نەفرەت" لە کەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاو کردەوە.
شەممە، 1ـی حوزیرانی 2024، سیریل فەتاح ی هونەرمەند دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەرهەمە نوێیەکەم لە نووسینی کەنار بێباکە، میوزیکی ئاریۆس و ئاوازەکەی لە دانانی ڕۆژ کەریمە.
سیریل دەڵێت، "ئەو گۆرانییە، نوێترین بەرهەمی منە و بەدڵ پێشکەشی هەوادارەکانمی دەکەم، هیوادارم ئەو گۆرانییە نوێیەم بەدڵی هەموو هەوادارەکانم بێت و چێژی لێ ببینن".
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سیریل فەتاح، خەڵکی شاری سلێمانییە و نیشتەجێی سویدە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە.