خۆپیشاندەرانی گرێبەست خەڵتانی خوێن دەکرێن

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پارێزگای زیقار، هێزەکانی پۆلیس توندوتیژیان بەرامبەر خۆپیشاندەرانی گرێبەست لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی زیقاردا کرد و چەندین خۆپیشاندەر بریندار بوون.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، خۆپیشاندەرێک زۆر بەسەختی لەلایەن پۆلیسەوە بریندار کراوە، بەڵام نازانرێت پۆلیس لە هێرشەکەدا چیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەکار هێناوە، کە بەوشێوازە بریندار کراون.

لە ڤیدییەکان دەرکەوتووە یەکێک لە خۆپیشاندەران پشتی هەمووی برینە و بەسەختی پێکراوە، هاوکات یەکێکی دیکەشیان خوێن لە چاوی دێت بەشێوازێکی زۆر توند لێیدراوە .

ئەمڕۆ یەکشەممە، شەڕ و پێکدادان بە دار و بەرد لە نێوان خۆپیشاندەرانی گرێبەست کە داوای دامەزراندنیان لە کۆمپانیای نەوتی زیقار دەکرد لەگەڵ کارمەندانی پۆلیس سەریهەڵدا، لە کاتێکدا خۆپیشاندەران بەردەوام بوون لە داخستنی کۆمپانیاکە، داوایان دەکرد لە گرێبەستەوە بکرێنە کارمەندی هەمیشەیی.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، 26ـی ئایاری 2024، هێزە ئەمنییەکان بە کوتەک لە دەرچووانی ئەندازیارانی نەوتیان دا، کە لەبەردەم پاڵاوگەی "شوعەیبە" لە بەسرا خۆپیشاندانیان دەکرد.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەدەوری یەکێک لە خۆپیشاندەران کۆبوونەتەوە لێی دەدەن، هەندێکی دیکەش لەو خۆپیشاندەرانە دەستگیر کراون، لەهەمان کاتدا هاوار و ناڕەزایەتی ئەو ئافرەتانەش کە لەگەڵ هاوکارەکانیان خۆپیشاندانیان کرد، دەبیسترا.

 

Fly Erbil Advertisment