كوێستان محه‌ممه‌د: زیاتر له سێ هه‌زار و 600 كه‌س وه‌كوو ئۆتیست ناویان تۆمار كراوه

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئۆتیزمیان هه‌یه و ناویان له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تۆمار كراوه و مووچه‌یان بۆ دابین کراوە و پشكنیان بۆ كراوه، ده‌گاته زیاتر سێ هه‌زار و 600 كه‌س.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 4ـی حوزه‌یرانی 2024) كوێستان محه‌ممه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ساڵانه ژماره‌ی ئۆتیزم زیاد ده‌بێت.
كوێستان محه‌ممه‌د ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ئۆتیزمیان هه‌یه و ناویان له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تۆمار كراوه و مووچه‌یان بۆ دابین کراوە و پشكنیان بۆ كراوه، ده‌گاته سێ هه‌زار و 600 كه‌س.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، ئه‌و منداڵانه‌ی ئۆتیزمیان هه‌یه و مووچه‌یان نییه، له ڕێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی پشكنینیان بۆ كراوه و به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نووسراو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رخانی دارایی بۆ بكرێت.
كوێستان محه‌ممه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا چه‌ند ناوه‌ندێكی ڕاهێنانیان بۆ منداڵانی ئۆتیست كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێربن و ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه قوتابخانه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 4ـی حوزه‌یرانی 2024) کوێستان محەممەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دوای دابینکردنی مامۆستا لە هەولێر، دەست دەکەن بە وەرگرتنی منداڵانی ئۆتیست لە سەنتەری ئۆتیزمی کۆیە، ئەویش بە ڕاپۆرتی لێژنەی پزیشکی پسپۆڕ کە بیسەلمێنێت ئەو منداڵە نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە.
کوێستان محەممەد باسی لەوەیش کرد، "سەنتەری ئۆتیزم تەنیا ئەوە نییە چاودێری منداڵی ئۆتیست بکات، بەڵکوو لەگەڵ چاودێریکردن، هاوكات ڕاهێنانی پێ دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین فێری "قسە و تەرکیزی بکەین" دواتر وای لێ بکەین بچێت بخوێنێت".
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەش کرد، "ساڵی پار لە سەنتەری ئۆتیزمی هەولێر، 20 منداڵمان چووه‌تە بەر خوێندن، ئەمەش یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی وەزارەت".
هه‌روه‌ها گوتی، سەرەڕای پشتیوانی‌یان بۆ هەموو خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکان، بایەخی تایبەتیان بە منداڵانی ئۆتیست و خێزانەکانیان داوە، هەر بۆیە لەو کابینەیەدا، وەزارەتەكهیان ئێمە چەندان سەنتەری ئۆتیزمی لە قەزاکان کردووەتەوە و لە بەرنامەشیاندایه چەندان سەنتەری دیکە لە قەزاکانی دیکە بکەنەوە.
کوێستان محەممەد ڕاشیگەیاند، منداڵانی ئۆتیست لە هەموو نەخۆشخانەکانی حکوومەت بە بێ بەرامبەر پشکنینی بۆ دەکرێت و چارە و دەرمان وەردەگرێت و لە فڕۆکەخانەکان خۆیان و خێزانەکانیان بەشێوەیەکی خێرا مامەڵەکانیان بەڕێوە دەچێت.