دانیشتووانی ئەلبدەیر هەڕەشەی چۆڵكردنی شارۆچکەکەیان دەدەن

دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئهلبدهیر لە پارێزگای دیوانیه‌ی باشووری عێراق گردبوونه‌ته‌وه و له دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان ناڕازین و داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له داواكاریی خۆپیشاندەران دابینكردنی ئاوی پێویستە بۆ ئاودێریی کشتوکاڵ تاوەکوو جوتیاران ڕەنج بە خەسار نەبن.
ئه‌بو عه‌لا، یەکێک لە جوتیارانی شارۆچکەی ئەلبدەیر دەڵێت "چوار ساڵه كێشه‌ی كه‌مئاویمان هه‌یه، خه‌ڵكی گونده‌كانی ئێمه كۆچیان كردووه، مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێ له گوندشینان جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام هه‌ندێکی دیكه‌یان جێبه‌جێ نه‌كراوه، داوای خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ شارۆچكه‌مان ده‌كه‌ین".
جوتیارێکی دیکە بەناوی عه‌ممار سه‌عداوی، دەڵێت "له ڕاستیدا خه‌ڵكی ئێمه تینوون و كێشه‌ی كه‌مئاوییان هه‌یه، كێشه‌ی زۆرمان بۆ دروستبووه و ته‌نانه‌ت بووەتە هۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر كۆچ لە گوندەوە بۆ شار بكه‌ن، دۆخه‌كه وای لێ هاتووه ناوچەکە تەواو بێ‌ئاو بێت، بێستان و کێڵگەکان خەریکە وەک کەرتی ئاژەڵداری لەئهلبدهیر بە یەکجاری كۆتایی بێت".
نوێنه‌ری حكوومه‌تی خۆجێی له پارێزگای دیوانییه كه له شوێنی گردبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بوو، جه‌ختی كرده‌وه كه داواكارییه‌كانیان ڕه‌وان بەڵام خۆی هیچی لە دەست نایەت، هەر بۆیە بهڵێنیدا كه داواكاری خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لەمبارەوە جه‌عفه‌ر زاملی، نوێنه‌ری پارێزگاری دیوانیه گوتی" وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی زیاتر كردووه، جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان پێویستی به كاته، پارێزگا ڕێوشوێنی تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی ئه‌م پرسه هه‌یه، ساڵی ڕابردوو، له ناوچه‌كه‌دا هه‌ندێ له پڕۆژه‌كان به هۆی كه‌مئاوی جێبه‌جێ نه‌كراون".
له ماوه‌ی رابردوودا زۆرینه‌ی جوتیارانی گونده‌كانی شارۆچكه‌ی ئهلبدهیر به‌هۆی كێشه‌ی كهمئاوییەوە دەستیان لە پیشەکەیان هەڵگرت و ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو ناوچەی کۆچیان کرد.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ژینگەی عێراق، تەنیا 14 ملیۆن دۆنم زەوی لە عێراق بە کەڵکی کشتوکاڵ ماون و لە سەدا 71ـی زەوییە بەراوەکانی عێراق بە بیابان بوون، ئەمە جگە لەوەی ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەوی بەهۆی وشکەساڵی کاریگەرییەکانی بە بیابان دەبن و بە پیتی لەدەست دەدەن، ئەمەش بوو هەڕەشەیەکی جددی لەسەر چارەنووسی عێراق.
هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق لە نێو ئەو پێنج وڵاتانەیە، کە زۆرترین زیانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەرکەوتووە، هەر ئەو ڕێکخراوەش پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی 2050 تێکڕای پلەی گەرمی لە عێراق، 2.5 پلە بەرز ببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی یونسکۆ، 25 وڵاتی جیهانی وەکو خراپترین وڵات دیاری کردوون لە قەیرانی کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی تێیاندا، عێراق لە پلەی 12ـەمیندایە و ڕێکخراوەکە پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی 2050، عێراق لە سەدا 20ـی ئاوی ژێرزەوی لەدەست بدات.