عامر جابری: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما تاوه‌كوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كه‌شناسیی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، جێبه‌جێنه‌كردنی وزه‌ی نوێبووه‌وه له عێراق یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له ناوچه‌كانی عێراق.
ڕۆژی دووشه‌ممه 17ـی حوزه‌یرانی 2024، عامر جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كه‌شناسیی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمییه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، به‌هۆی نزمه‌په‌ستانی كه‌شوهه‌واوه‌یه و عێراق كه‌وتووه‌ته به‌ر نزمهشهپۆلی گه‌رما كه له باشووری ئاسیاوه هاتووه.
عامر جابری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م گه‌رمایه و ئه‌م نزمهشهپۆله تاوه‌كوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژانی دواتر پله‌كانی گه‌رما هه‌ندێك داده‌به‌زێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كه‌شناسی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م شه‌پۆله وا ده‌كات پله‌كانی گه‌رما له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بگاته 50 بۆ 51 پله.
ناوبراو گوتیشی، جێبه‌جێنه‌كردنی وزه‌ی نوێبووه‌وه له عێراق یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له ناوچه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت له باشوور و ناوه‌ڕاست.
ڕۆژی دووشه‌ممه 17ـی حوزه‌یرانی 2024، کەشناسیی عێراق دوا ڕاپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان کاریگەریی نزمە شەپۆلی گەرما بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنن.
ڕاپۆرتەکەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە؛ کاریگەریی ئەم نزمە شەپۆلە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین بکەن.
کەشناسیی عێراق؛ داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە بەرکەوتنی راستەخۆ بە تیشکی خۆر بپارێزن و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ماڵەوە بمێننەوە.
پێشتریش بەشى پێشبینی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دۆخی کەشی پێشبینی کراو ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ بڵاوکردەوە کە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نزم دەبێتەوە.