ڕێبوار مارف: توركیا له شه‌ش مانگدا پتر له 95 هه‌زار كۆچبه‌ری دیپۆرت كردووه‌ته‌وه

شاره‌زایه‌كی ڕه‌وشی په‌نابه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كات، توركیا له‌گه‌ڵ یۆنان ڕێككه‌وتنی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌كان به ڕووی كۆچبه‌راندا توندتر بكات؛ ده‌شڵێت، له شه‌ش مانگی ڕابردووا پتر له سێ هه‌زار كۆچبه‌ری عێراقی و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه دیپۆرت كراونه‌ته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی حوزه‌یرانی 2024، ڕێبوار مارف، شاره‌زای ڕه‌وشی په‌نابه‌ران له ئه‌نقه‌ره‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، توركیا به ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ل یۆنان، توانیویه‌تی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕێگه وشكایی و ئاوییه‌كانی سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به ڕووی كۆچبه‌ران توندتر بكات.
ڕێبوار مارف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، توركیا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 95 هه‌زار و 827 كۆچبه‌ری بیانی له سنووره‌كانی خۆیدا ده‌ستگیر بكات و دیپۆرتی وڵاته‌كانیانی كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی كه زۆربه‌یان ئه‌فغانی و سوورین. ڕوونیشی كرده‌وه، نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 255 كۆچبه‌ری عێراقی و هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا بوونه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ڕێژه‌ی ده‌ستگیركردن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن توركیاوه به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو دابه‌زیوه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ڕه‌وشی په‌نابه‌ران گوتیشی، توركیا به‌ده‌ستهێنانی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی گرانتر و قورس‌تر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س نه‌توانێت وڵاته‌كه‌ی بكاته پردی په‌ڕینه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا.
ڕۆژی دووشەممە (17ـی حوزەیرانی 2024)، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێک شکاوە و دەیان کۆچبەر، کە بەشێکیان کوردن بێسەر و شوێنن.
چوارشەممە (19ـی حوزەیرانی 2024) دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداریی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێک هات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکات، هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه تیمێک ڕەوانەی ئیتاڵیا کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەدا هاتبوو، ئامانج لە ناردنی ئەم تیمە بۆ ئیتاڵیا بۆ هەماهەنگییە لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە، تا پەیوەندیی بە دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیاوە بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، کەسوکاری قوربانییان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە هەموو هەوڵێک دەخەنە گەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانییان، هاوکات ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانن.