سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش: ڕێژه و ژماره‌ی ڕووداوه‌كانی خنكان و ئاگركه‌وتنه‌وه پتر بووه

گوته‌بێژی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كانی خنكان و ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌خاته ڕوو و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕێژه‌ی ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كان به‌تایبه‌ت خنكان و ئاگركه‌وتنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ڕۆژی هه‌ینی 21ـی حوزه‌یرانی 2024، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌م ساڵ به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو ڕێژه و ژماره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه و خنكان له هه‌رێمی كوردستان پتر بووه.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له چوار ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا، 404 ڕووداو له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه و به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو ڕێژه و ژماره‌یه‌كی زۆره.
گوته‌بێژی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا 348 ڕووداو، تایبه‌ت بووه به ئاگركه‌وتنه‌وه له پووش و پاوان و كێڵگه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و حه‌وت كه‌سیش له ئاودا خنكاون.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رزی پله‌ی گه‌رما و كه‌مته‌رخه‌می هاووڵاتییان و نه‌بوونی گرنگی بۆ ڕێنماییه‌كانی به‌رگریی شارستانیی سه‌باره‌ت به خۆپارێزی له ئاگركه‌وتنه‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی زۆربه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانه.
پێنجشەممە 20ـی حوزەیرانی 2024، بەرگریی شارستانیی هەرێم بڵاوی کردەوە، بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ چوار رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لەلایەن بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرگریی شارستانیی پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دانرابوو بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان، پلانەکان وەک خۆی بەسەرکەوتوویی و بەبێ گرفت جێبەجێ کرا .
ئاماژەی بەوەش كرد، بەڕێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژن لە ئەرکدا بوونە بۆ پاراستنی هاونیشتیمانیان.
بەرگریی شارستانیی هەرێم ئاشکرای کردووە، لەو چوار ڕۆژەی جەژندا 404 ڕووداو تۆمار کراون، لە کۆی ئەو ڕووداوانەش (348) ڕووداوی ئاگری پوش و پەلاش بووە کە زیانی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاندووە، هاوکات حەوت ڕووداوی خنکان لە ئاو و ڕووبارەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بەشێوەیەک دوو هاووڵاتی لە پارێزگای سلێمانی، دوو هاووڵاتیی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هاووڵاتییەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو هاووڵاتیی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تۆمارکراون، پێنج هاووڵاتیش لە خنکان ڕزگار کراون.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ڕووداوێکی هەڵدێرانی هاووڵاتییەک لە شاخ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمار کراوە کە هاووڵاتییەک گیانی سپاردووه و تا ئێسته تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سۆرانە و خاوەنی دیار نییە.