شێروان دووبەردانی: بەهۆی گەندەڵی پرۆژەکانی پارێزگاکان لە عێراق جێبەجێ ناکرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چەندین تریلیۆن بۆ پرۆژەکانی پەرەپێدان و وەبەرهێنان تەرخانکراوە، بەڵام بەهۆی گەندەڵییەوە جێ بەجێ نەکراوە.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، چەندین تریلیۆن بۆ پرۆژەکانی پەرەپێدان و وەبەرهێنان تەرخانکراوە بەڵام ئەو گەندەڵیەی کە هەیە کە هەندێک مافیا و گرووپی چەکدار کاریان لەسەر ئەوە کردووە کە پرۆژەکان جێ بەجێ نەکرێت.

دووبەردانی گوتیشی: ئەوپارەی بۆ پارێزگاکان تەرخان کرایە بۆ نموونە " پارێزگای بەسرا لەساڵی 2022، 819 ملیار، لەساڵی 2023، دوو ترلیۆن و 56 ملیار، لەساڵی 2024،852 ملیاری بۆ تەرخان کراوە، کە کۆی گشتی دەکاتە سێ ترلیۆن و 728 ملیاردینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیران لە ڕێگەی دیوانی چاودێرییەوە ڕایگەیاندووە، پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان لە سەدا 10 پرۆژەکانیان جێ بەجێ نەکردووە، دووبەردانی گوتیشی، لە کۆی 15 پارێزگا 15 ترلیۆن و 875 ملیار دینار ماوەتەوە و خەرج نەکراوە.

ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان لەو بودجەیە بێ بەشکراوە، ئەمساڵ هیچی وەرنەگرتووە، پارەی 2023ـی هەرێمی کوردستان لەخشتەدا هاتووە 12.67ـە، کە دەکاتە 276 ملیار دینار تاوەکو ئێستا خەرج نەکراوە.

Fly Erbil Advertisment