عێراق.. ئه‌مساڵ 50 زیندانی لەژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان سپاردووە

زیندانی و ڕ‌اگیراوانی به‌ندینخانه‌كانی عێراق بە دەست کێشەی سەردانكردنی كه‌سوكارییانه‌وه گرفتارن، له به‌شێكی زیندانییه‌كانیش نزیكه‌ی سێ مانگ ده‌خایه‌نێت تاكو كه‌سوكاری گیراوان، سه‌ردانی گیراوه‌كانیان بكه‌ن.
له عێراق هه‌ر چه‌نده تا ئێستا ئامارێكی ورد له‌باره‌ی ژماره‌ی گیراوان نییه، به‌ڵام گریمانه ده‌كرێت نزیكه‌ی 100 هه‌زار زیندانی له به‌ندینخانه‌كانی وه‌زاره‌تی داد، ناوخۆ و به‌رگرییدا هه‌بن، جگه له‌و زیندانیانه‌ی سه‌ر به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌واڵگری، ئاسایشی نیشتمانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌ن. هه‌روه‌ها به‌ندینخانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، جگه له‌مانه‌ش باس له بوونی چه‌ندین زیندانی نهێنی ده‌كرێت كه هه‌زاران به‌ندكراوی تێدایه.
به گوێره‌ی یاساکانی زیندان، لە عێراق ڕێگە بە زیندانییەک ده‌درێت مانگانە دووجار خێزانەکەی یان پارێزەرەکەی ببینێت، ئه‌مه له كاتێكدایه زۆرجار بۆ ماوه‌ی سێ مانگ سەردانی زیندانه‌كان له تاجی و ناسرییه قه‌ده‌غه ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كان و چالاكوانانی مافی مرۆڤه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه.
ڕێكخراوه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ڕایانگه‌یاندووه، كه‌سوكاری گیراوان چه‌ندین كاتژمێر له به‌رده‌م زیندانه‌كاندا له چاوه‌ڕوانی بینینی گیراوه‌كانیاندان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به شێوه‌یه‌كی ناشرین و سووكایه‌تی ڕێگه‌یان پێده‌درێت دیداره‌كه‌یان بکەن، هه‌ندێك جاریش به‌رانبه‌ر بردنی خواردن و جلوبه‌رگدا پاره و به‌رتیل وه‌رده‌گیرێت.
هاوكات ناوه‌ندی عێراقی بۆ به دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی شه‌ڕ له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ 50 زیندانی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان له زیندانه‌كانی عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌سه‌ڵات ده‌یان هه‌زار كه‌سیش له دۆخی ته‌موموژاویدا ده‌ستگیركردووه و بارودۆخی ته‌ندروستی زیندانییه‌كانیش به‌هۆی پاڵنه‌ره‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و تائیفییه‌وه پشتگوێخراوه. هه‌روه‌ها لە زیندانەکانی سەر بە وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ و بەرگری، زیندانە نهێنییەکانی میلیشیاکان، مردن تۆماركراوه.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌شعان جبووری، كه‌سایه‌تی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له به‌ندینخانه‌كانی كازمییه، تاجی و ناسرییه، زوڵمێكی گه‌وره ده‌رهه‌ق به گیراوان و كه‌سوكاریان ده‌كرێت، هه‌ندێكجاریش بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان، رێگه به سه‌ردانی كه‌سوكاری گیراوان و ئاشكراكردنی دۆخی ژیانیان نادرێت. ده‌شڵێت، به‌شێك له به‌ندینخانه‌كان نزیكه‌ی حه‌وت ساڵه چاویان به كه‌سوكاریان نه‌كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر رێگه‌ش بدرێت له‌بری خۆراك و خواردنه‌وه، پاره له زیندانییه‌كان وه‌رده‌گرن.