جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دەستی پێکرد

K24 – سلێمانی:
دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیدا بە جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی لەگەڵ کۆمپانیایەک ئیمزا کرد.
پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی (28ـی حوزەیرانی 2024) دەستکرا بە جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، کە شوێنی دەستنیشانکراوی پرۆژەکە گوندی گۆپتەپەیە لە سنووری ناحیەی ئاخجەلە.
ماوەی چەند ساڵێکە، دانیشتووانی چەمچەماڵ، تەکیە و ئاخجەلەر و ناوچەکە بەهۆی کەمئاوییەوە دەناڵێنن و بۆ چارەکردنی بنەڕەتی ئەو کێشەیەش، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە و بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بکرێت.
ئەمەش لە کاتێدایە، ڕۆژی (24ـی حوزەیرانی 2024) لەسەر فەرمانی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان به گوژمهی زیاتر له 78 ملیۆن دۆلار، وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا گرێبهستی جێبهجێكردنی پرۆژهی ئاوی گۆپتهپه - چهمچهماڵیان ئیمزا کرد.