سلێمانی.. فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی و کوردەواری دەستی پێ کرد

فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوخۆیی و کوردەواری و کاری دەستی لە سلێمانی بۆ کەسانی دەسڕەنگین و بەهرەمەند کرایەوە تاکوو ئەو چالاکییە بۆ خۆناندن و بەرهەمەکانیان بقۆزنەوە بازاڕێکی باش بۆ ساخکردنەوەی کارە دەستییەکانیان بڕەخسێنن.
لە سلێمانی، هەفتە فێستیڤاڵانی نمایشکردنی کارەدەستییەکان کراوەتەوە و لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا کەسانی دەستڕەنگینی خاوەن پێداویستی تایبەتیش بەشدران.
خاتوو شیلان، لەگەڵ ئەوەی نابینایە بەڵام کۆڵی نەداوە و دەست و پەنجەکانی بوونەتە هێزی بینیایی و چەندین جۆر کاری دەستی هێناوە کە دروستی کردوون بۆ ئەوەی بەبازاڕیان بکات.
هەروەها بوونی ئەم جۆرە چالاکییانە بەگرنگ دەزانێت هەم دەرخستنی توانانی گەنجان و هەم بۆ زیاتر بایەخدان بەکەسانی دەستڕەنگین.
شیلان محەمەد، کە بە بەرهەمەکانی بەشداری فێستیڤاڵەکەیە دەڵێت "ئێمە بە کاری دەستی بەشداریمان کردووە و ئەم فێستیڤاڵانە بۆ ئێمە دەرفەتێکی باشە تاوەکوو بتوانین نەهرەمەندییەکانی خۆمان دەرخەین و تواناکانمان پەرە پێبدەین بەرهەمەکانمان لێرەوە بەبازاڕی بکەین، ئێوەش دەتوانن کارە دەستییەکانمان ببینن"
گروپی هەڵاڵە فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی و کوردەواریی کاری دەستی، لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی لە پێناو بەبازاڕکردن و برەودان بەبەرهەمی خۆماڵییەکان و توانای کاری دەستی سازکرد زیاتر لە80 دەستڕنگین لە بوارە جیاوازەکان بەشدارییان کردووە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
چرا تاهیر، کە سەرپەرشتاری فێستیڤاڵەکەیە دەڵێت "ئەمە چەندەمجارە ئەم فێستیڤاڵانە دەکەینەوە و ئامانجمان بەبازاڕکردن و ساخکردنەوەی بەرهەمەکانی کەسانی دەستڕەنگینە، هاوکات ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ ئەو خاتوونانەی لە ماڵەوە کاری ئۆنلاین دەکەن یان خورادن دروست دەکەم، بۆ ئەوەی لەم چالاکییەدا بتوانن بازاڕی باشتریان بۆ بڕەخسێنین".
ساڵانە لەسلێمانی دەیان جۆر لەم کارانە ساز دەکرێن بۆئەوەی گەنجان تواناکانی خۆیان ببینەوە و کاڵا و کارەکانیان ببێتە سەرچاوەی داهاتیان.