جووتسایدکردنی ڕێگەکان، کەرتی گەشتیاریی بووژاندووەتەوە
یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل ده‌ستبه‌كاربوونی بایەخی زۆری پێ دا، كه‌رتی ڕێگاوبان بوو، ئاسانكاریی هاتوچۆو گواستنه‌وه وای كردووه له‌پاڵ كه‌رته‌كانی دیكه كه‌رتی گه‌شتیاری بووژانه‌وه‌ی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت.
به لێشاو گه‌شتیاران هاتوونەتە ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی سۆران. زۆربه‌ی گه‌شتیاران ڕێگەیه‌كی دوور ده‌بڕن و له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌وه دێن. ڕێگەوبانهكانی هه‌رێمی كوردستان بوونەته جێگەی سه‌ره‌نجیان.
ئه‌زهه‌ر عه‌دنان، گه‌شتیارە و دەڵێت، "لە بەغداوە هاتینە هەولێر و شەقڵاوە و ناوچەکانی دیکە. ڕێگەکان زۆر باشن. سەقامگیریی و ئاسایش هەیە و مامەڵەیان لەگەڵمان زۆر نایابە. ئەمە سوپاسی خوای دەوێت".
فاتیمه محەمەد، گه‌شتیار باس لەوە دەکات، "بە ڕاستی شوێنەکە زۆر خۆشە و دیمەنی زۆر جوانی تێدایە. بەڕاستی پێتان بڵێم شوێنەکە تایبەتە و ڕێگەکانیش زۆر چاکن".
له پاڵ سه‌رنجڕاكێشی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ئێره ساڵ دوای ساڵ زیادبوونی ژماره‌ی گه‌شتیاران له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هۆی سه‌ره‌كی پڕۆژه‌كانی ڕێگەوبانه.
مسته‌فا ئه‌حمه‌د، گه‌شتیارە و سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات "بۆ ئەو مامەڵە جوانەیان لەگەڵمان. ناوچەکە زۆر خۆشە و دیمەنەکەی سەرنج ڕاکێشە. گەشەی بیناسازی زۆر باش لێرە دەبینم و ڕێگەکان زۆر باشن. بێخاڵ زۆر زۆر خۆشە، دیمەنەکەی جوانە و خەڵک لەهەموو شوێنێکەوە ڕووی تێدەکەن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و گەشتیاریی".
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێگای نێوان پارێزگاكانی كردووەته دووساید و ژماره‌یه‌ك ڕێگەی دیكه‌ش كاریان تێدا ده‌كرێت و به‌شێكیشیان له‌پلانی داهاتوودا جێگایان بۆ كراوه‌ته‌وه. هاوکات لە پاڵ گرنگیدان بە سێکتەرەکانی دیکە، بە دووسایدکردنی ڕێگە سەرەکییەکانی کردووەتە لە پێشینەی کارەکانی کە دووجار ڕێگاوبان هۆی سەرەکی بووژانەوەی به‌شی زۆری كه‌رته‌كان و به‌تایبه‌ت کەرتی گەشتیارییە.