هیند.. ژماره‌ی قوربانییانی ڕێوڕه‌سمه ئایینییه‌كه بۆ 121 كه‌س به‌رز بووه‌وه و ڕێكخه‌ره‌كه‌یشی ده‌ستگیر كرا

به‌رپرسانی ته‌ندروستیی له هیند ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له بۆنه و ڕێوڕه‌سمێكی ئایینیيدا له‌و وڵاته به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆی جه‌ماوه‌رییه‌وه نزیكه‌ی 121 كه‌س مردوون كه پێشتر بڵاو كرابووه‌وه ژماره‌ی مردووان 97 كه‌سن؛ هاوكات به‌رپرسانی ئه‌منی هیند ده‌ستگیركردنی ڕێكخه‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ڕۆژی شممه 6ـی ته‌ممووزی 2024، به‌رپرسانی ئه‌منی هیند بڵاویان كرده‌وه، ڕێكخه‌ری ڕێوڕه‌سمه ئایینییه‌كه كه خه‌ڵكی داوه‌ت كردبوو و له ئه‌نجامی پاڵهستۆوه 121 كه‌س مردوون، خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خۆی شاردووه‌ته‌وه.
پۆلیسی هیند دوای ڕووداوه‌كه بڕی هه‌زار و 200 دۆلاری وه‌ك پاداشت بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاریی كردبوو كه زانیاریی له باره‌ی دیفبراكاش مادۆكار كه ڕێكخه‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه بووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 2ـی ته‌ممووزی 2024، ڕام موهان تیواری، بەرپرسێکی پزیشکی لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش له هیند ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی بۆنه‌یه‌كی ئایینيی هیندۆسی لە باکووری هیندستان، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆی جه‌ماوه‌رییه‌وه 97 كه‌س مردوون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌كه هێشتا به‌رز ببێته‌وه.
هاوكات باسی له‌وه كردبوو، زۆربه‌ی مردووه‌كان ئافره‌تن. ڕوونیشی كردبووه‌وه، ژماره‌ی برینداره‌كان زۆره و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شێك له‌و بریندارانه‌ش بمرن.
ئه‌م جۆره ڕووداوه كاره‌ساتبارانه چه‌ندان جار له بۆنه ئایینییه‌كان له هیندستان دووباره ده‌بنه‌وه. لە ساڵی 2016ـدا لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی گەورە بەهۆی نمایش‌کردنی یارییە ئاگرینەکانی قەدەغەکراو لە پەرستگه‌یەکدا بە بۆنەی سەری ساڵی هیندۆسەکانەوە لانی کەم 112 کەس مردن.
به هه‌مان شێوه لە ساڵی 2013ـدا لە شاری مادیا پرادێش لەسەر پردێک لە نزیک پەرستگه‌یەکدا 115 کەس مردن، کاتێک پاڵه‌ستۆی جه‌ماوه‌ری دروست بوو و نزیکەی 20 هەزار کەس لەسەر پردی سەر ڕووباری ئیندوس وه‌ستا بوون و سه‌رقاڵی به‌رزڕاگرتنی بۆنه‌یه‌كی ئایینی بوون.