پۆلیسی هەولێر دوو ئافرەت دەستگیر ده‌كات دەستدرێژیان کردووەتە سەر پیاوان و گیرفانیان بڕیون

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوو ئافرەت دەستگیر ده‌كات دەستدرێژیان کردووەتە سەر خاوەن مارکێت، شۆفێری تاکسی وشۆفێرانی دیكه؛ هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه به ڕه‌گه‌ز سوورین و نزیكه‌ی 10 ساڵه له هه‌ولێر نیشته‌جێن و پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 8ـی ته‌ممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ده‌ستگیركردنی دوو ئافره‌تی ڕاگه‌یاند، كه به ڕه‌گه‌ز سوورین و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له هه‌ولێر نیشته‌جێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، یەکێک لە ئافرەتەکان خۆی لە جەستەی پیاوەکان نزیک کردووه‌تەوە ئافرەتەکەی دیكه‌یش پارەی نێو گیرفانیانی بردووە. هه‌روه‌ها بە پێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه پێشینەی تاوانیان هەیە.
ئافره‌ته‌كان نه‌یانشاردووه‌ته‌وه، كه فێڵیان له پیاوان كردووه و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یان لێ ببه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش جه‌سته‌یان له جه‌سته‌ی پیاوه‌كان نزیك كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵیان بكه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌یش پاره‌كانیان ببه‌ن.
یه‌كێك له‌و شۆفێرانه‌ی فێڵی لێ كراوه ته‌مه‌نی 76 ساڵه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئافره‌ته‌كان ته‌واو خۆیان لێ نزیك كردووه‌ته‌وه و سه‌رقاڵیان كردووه، به شێوه‌یه‌ك دواتر هه‌ر چی پاره‌ی پێ بووه، بردوویانه.
کامێرای چاودێریی مارکێتێک ڤیدیۆی دەستدرێژی هه‌ردوو ئافرەتهكهی بۆ سەر خاوەن مارکێتەکە تۆمار كردووه و یەکێک لە ئافرەتەکان خۆی لە جەستەی خاوەن مارکێتەکە نزیک دەکاتەوە و پارەکە لە گیرفانی دەردەهێنێت.
فێڵلێكراوهكان له لێدوانه‌كانیاندا سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ده‌كه‌ن كه به‌وپه‌ڕی چاوكراوه‌یی و لێوه‌شاوه‌ییه‌وه و به زووترین كات توانیویانه فێڵی ئه‌م ئافره‌تانه ئاشكرا بكه‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن و ڕێگه له كاره نه‌شیاوه‌كانیان بگرن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له لای خۆیه‌وه داوا لە هاوڵاتیان دەکات هۆشیار تر و چاوکراوە تر بن لە بەرانبەر فریودان و هەڵخەڵەتاندنیاندا.