ڕێگەیەکی سەرەکی لە هەولێر دادەخرێت

وێنەی ڕێگە داخراوەکەی هەولێر
وێنەی ڕێگە داخراوەکەی هەولێر

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ڕێگەی هەولێر- گەزنە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت و شوفێران دەتوانن ڕێگەیەکی جێگرەوە بەکاربێنن.

سێشەممە 9ـی تەممووزی 2024، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە لە رۆژی شەممە 13ـی تەممووزی 2024،  ڕێگەی هەولێر-گەزنە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت، بۆ ئەم مەبەستە شۆفێران دەتوانن ڕێگەی هەولێر-بەحرکە بۆ گەیشتن بە شەقامی 150مەتری و 120مەتری بەکار بێنن بەپێی ئەو نەخشەیەی لە وێنەکە دیاری کراوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: موژدەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار ساسان عەونی بە دانیشتوانی هەولێری پایتەخت و دەوروبەری دەدەن کە پرۆژەی ستراتیژی دووسایدی هەولێر-گەزنە، پرۆژەی بەستنەوەی شەقامی سەرەکی 120مەتری بە شەقامی سەرەکی 150مەتری دەست بەکارەکانی دەکات، دەڵێت: ئەو پرۆژەیە ستراتیژیە بۆ بەستنەوەی هەولێر بە دەرەوە و یەکێکە لەو پرۆژە پڕ بایەخەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان .

Fly Erbil Advertisment