ده‌مانچه‌كانی ناپلیۆن كه دەیویست خۆی پێیان بكوژێت فرۆشران

ئه‌و دوو ده‌مانچه‌یه‌ی كه ناپلیۆن دەیویست خۆی پێیان بكوژێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا فرۆشتنی قه‌ده‌غه كردبوون و به سامانێكی نیشتمانی له قه‌ڵه‌م دابوو، له زیادكردنێكی ئاشكرادا به بڕی نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار فرۆشران.
هه‌ردوو ده‌مانچه‌كه به زێڕ و زیو ڕووپۆش كراون، هاوكان له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ده‌ستكردی ناپلیۆن، له زیادكردنێكی ئاشكرادا به بڕی ملیۆنێك و 804 هه‌زار دۆلار فرۆشران.
پێشتر له 6ـی ئه‌م مانگه‌دا، حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا فرۆشتنی هه‌ردوو ده‌مانچه‌كه‌ی قه‌ده‌غه كردبوو و به سامانی نیشتمانیی گه‌لی فه‌ره‌نسا له قه‌ڵه‌می دابوون، به‌م شێوه‌یه‌یش ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌مانچه‌كانی كڕیوه، ده‌بێته خاوه‌نی یاساییان و ڕه‌نگه حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا به نرخێكی زۆر زیاتر لێی بكڕێته‌وه.
به پێی جان پێر ئۆسینات، سه‌رۆكی خانه‌ی مه‌زاد، ناپلیۆن دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1814 له لایه‌ن هێزه بیانییه‌كان ڕووبه‌ڕووی شكست بووه‌وه، ویستی بەم دوو دەمانچە خۆی بکوژێت.
ئۆسینات سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ناپلیۆن دوای ئه‌و شكسته، تووشی خه‌مۆكی بوو و چه‌ند جارێك و به‌شێوه‌ی جیا جیا خه‌ریك بوو خۆی بكوژێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی جارێك ژه‌هری خوارد، به‌ڵام هه‌ر خێرا ڕشایه‌وه و له مردن ڕزگاری بوو.