پۆلیسی دەریایی فەرەنسا: ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر لە ده‌ریای ئینگلیز خنکان

پۆلیسی دەریایی فەرەنسا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌یه‌ك کۆچبەر لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنسا لە کاتی پەڕینەوە بۆ بەریتانیا لە ده‌ریای ئینگلیزی خنکاون.
ڕۆژی هه‌ینی 12ـی ته‌ممووزی 2024، پۆلیسی دەریایی فەرەنسا ڕایگەیاند، شەوی پێنجشەممە له‌سه‌ر هه‌ینی چوار کۆچبەر لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنسا كه هه‌وڵیان ده‌دا بۆ بەریتانیا بپه‌ڕنه‌وه لە ده‌ریای ئینگلیزی خنکاون.
پۆلیسی دەریایی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بەلەمێکی دەورییە دوای ئەوەی ڕاپۆرتێکیان پێ گەیشتووە کە بەلەمێکی کۆچبەران لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە ده‌ریای ئینگلیزی‌دا نوقم بووە و ژماره‌یه‌ك سه‌رنشین كه‌وتوونه‌ته ناو ئاوه‌كه، بەرەو شوێنەکە ڕۆیشتووە.
هه‌روه‌ها پۆلیسی دەریایی فه‌ره‌نسا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هەلیکۆپتەرێک ته‌رمی هه‌ر چوار خنكاوه‌كه‌ی لە ئاوەکە دەرهێناوه و ئەوانی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری دیكه‌یش كه زیندوو بوونه ڕزگار كراون.
ڕۆژی شه‌ممه 25ـی ئایاری 2024، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵ تاوه‌كوو 25ـی ئایار، 10 هه‌زار و 170 كه‌س به به‌له‌می بچووك خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌وه به‌ریتانیا و داوای په‌نابه‌رییان كردووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی بهرداومن بۆ ڕێگریكردن له په‌ڕینه‌وه له ده‌ریای ئینگلیز له فه‌ره‌نساوه بۆ به‌ریتانیا.