ئه‌فسه‌رێك و ژماره‌یه‌ك سەربازی عێراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش کوژران

له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كانی پارێزگای دیاله، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراق كوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی شه‌ممه13ـی ته‌ممووزی 2024، هه‌رێم جاف، په‌یامنێری كوردستان24 گوتی، بەیانی ئه‌مڕۆ تاوەکوو دوانیوەڕۆ له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كدارانی داعش لەگەڵ سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگه‌ی دیاله، ئەفسەرێک و سێ سەربازی سوپای عێراق کوژراون هاوکات چوار سەربازی دیکەش بریندار بوون.
هه‌رێم جاف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه به سه‌ختی و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك لە ناوچەی خانبەنی سەعد لەپارێزگای دیالە به‌رده‌وام بووه.
په‌یامنێری كوردستان24 ڕوونیشی كرده‌وه، به‌هۆی قورسی پێكدادانه‌كان هێزه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی عێراق وه‌كوو هێزی پشتیوانی چوونه‌ته ناوچه‌كه لە ئەنجامیشدا سێ چەکداری داعش كوژران، کە یەکێکیان فەرماندەی مەفرزە گەڕۆکەکانی داعش بووه لە پارێزگای دیالە.