ھاتووچۆ لە 13 گوندی ئامەد قەدەخە كرا

K24 - ئامەد
ھاتووچۆ لە 13 گوندی ناوچەكانی لجێ و ھانێی سەر بە شاری ئامەد باكووری كوردستان راگەیاندرا و سوپای توركیاش ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو گوندانە دەستپێكرد.
پارێزگاری ئامەد ئەمڕۆ رایگەیاند، قەدەخەی ھاتووچۆ لە 13 گوندی ناوچەكانی لجێ و ھانێ راگەیاندراوە و بۆ لەناوبردنی بەرپرسانی پەكەكەش لەو ناوچانە ھێزە ئەمنییەكان ئۆپەراسیۆنی سەربازییان دەستپێكردووە.
بە گوتەی پارێزگار قەدەخە لە كاتژمێر 5 بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێكردووە و تا بڕیارێكی نوێش كە كاتەكەی نادیارە بەردەوام دەبێت.
..
,