مەترسی بەبیابان بوون هەڕەشە لە سەدا 93ـی خاکی عێراق دەکات

دیارده‌ی به‌بیابانبوون هه‌ڕه‌شه‌ی جیددی له ژینگه‌ی عێراق ده‌كات، له‌كاتێكیشدا ده‌سه‌ڵاتداران له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه تاڕاده‌یه‌ك ده‌سته‌وسانن. په‌رله‌مانتارێكیش هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا عێراق، ڕێژه‌ی 40%ـی پشتێنه سه‌وزه‌كانی له‌ده‌ست داوه، گوتیشی، ئه‌و مه‌ترسییه هه‌ڕه‌شه له 93%ـی خاكی عێراق ده‌كات.
موزر میعه‌ن، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو عێراق به رێژه‌ی 40%ـی پشتێنه سه‌وزه‌كانی له‌ده‌ست داوه، به‌گوێره‌ی داتاكان 93%ـی خاكی عێراق كه‌وتووه‌ته بەر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌بیابانبوون و فراوانبوونی ته‌پۆڵكه‌كانی لم.
میعه‌ن ده‌ڵێت: گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له عێراق جێگه‌ی نیگه‌رانین و تویژینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ریان خستووه، كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه كێشه‌ی كه‌مئاوی و فراوانبوونی بازنه‌ی به‌بیابانبوون و فراوانبوونی ته‌پۆڵكه‌كانی لم له شەش پارێزگا له‌ئاستێكی به‌رزدا ده‌ركه‌وتوون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ژینگه به‌شێكه له ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی جیددی نه‌نرێت، دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه خۆزگه به ئه‌مڕۆ ده‌خوازین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تویژینه‌وه‌كان 40 ناوچه‌یان له هه‌رچوار ئاراسته‌كانی عێراق ده‌ستنیشان كردووه، كه پێویسته پشتێنه‌ی سه‌وز تێیاندا ببووژێنرێنه‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له ساڵی 2003ـه‌وه زیاتر له 40%ـی پشتێنه سه‌وزه‌كان به‌هۆی گۆڕینی ناسنامه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون، به‌بیابانبوون و جه‌نگ و فراوانبوونی ته‌پۆڵكه‌كانی لم له‌ده‌ست دراون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌كۆی زیاتر له 130 ملیۆن دۆنم له خاكی عێراق، ڕووبه‌ری خاكی به‌بیابانبوون گه‌یشتووه‌ته 95 ملیۆن دۆنم، له به‌رامبه‌ریشدا 27 ملیۆن دۆنمیش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌بیابانبووندان، هه‌روه‌ها خاكی شیاویش بۆ كشتوكاڵ و سه‌وزایی، ته‌نیا بە ڕووبه‌ری 12 ملیۆن دۆنم پێك ده‌هێنێت، له‌كاتێكدا ساڵانه زیاتر له 200 هه‌زار دۆنم به‌هۆی دیارده‌ی به‌بیابانبوون، توانای كشتوكاڵیی له‌ده‌ست ده‌دات.