102 بانک و کۆمپانیای عێراقی سزا دران

بانكی ناوه‌ندیی عێراق
بانكی ناوه‌ندیی عێراق

بانکی ناوەندیی عێراق لە ماوەی چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بە بەهای 43 ملیار و 465 ملیۆن دینار سزای دارایی بەسەر بانک و کۆمپانیای عێراقیدا سەپاندووە.

بانکەکە لە نوێترین ئاماردا ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، لە ماوەی هەر سێ مانگی نیسان، ئایار و حوزەیراندا 102 سزای بەسەر کۆمپانیا و نووسینگەکاندا سەپاندووە.

بەراورد بە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ قەبارەی سزا داراییەکان بە ڕێژەی نزیکەی 70 لەسەد دابەزیون.

بەشێوەیەکی گشتی، کۆی ئەو سزایانەی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەسەر بانک و کۆمپانیا و دامەزراوە داراییەکاندا سەپێنراون، بریتیبوون لە 151 سزا و بەهاکەیان گەیشتووەتە 182 ملیار دیناری عێراقی.

Fly Erbil Advertisment