حکوومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت گفتوگۆ لەبارەی پرسی نەوتەوە دەکەن

K24 - هەولێر:

شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کۆ بووەوە.

ڕۆژی دووشەممە 22ـی تەمموزی 2024، شاندی دانوستکاری حکوومەتی هەرێم، لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، کە پێکهاتبوون لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە شەراکەتی هاوبەش و ستراتیژی لە نێوان حکوومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان کرا و دوایین سەردان و گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ لەبارەی پرسی نەوت لە چوارچێوەی دەستوور گفتوگۆیان لەبارەوە ئاڵۆگۆڕکرا.

چارەسەری پرسی نەوت و گاز و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و جددیەتی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەو پرسە لە کۆبوونەوەکەدا خرایەڕوو.

Fly Erbil Advertisment