بە 20 ملیار دینار چەند شەقامێكی 60مەتری و 30مەتری لە دهۆک دروست دەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: چەند شەقامێکی 60مەتری و 30مەتری لە دهۆک دروست دەکرێن.
پێنجشەممە25ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پلانی پارێزگاری دهۆك و شارەوانییەكانی دهۆك بۆ ئاوەدانیی زیاتر و خزمەتكردنی هاووڵاتییان، هاوکات پەرەپێدانی شەقامەكانی دەڤەرەكە، چەند شەقامێكی 60مەتری و 30مەتری لە سنووری شارەوانیی تەناهی پارێزگای دهۆک دروست کران.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی، ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە 20 ملیار دینار لەسەر بودجەی پارێزگەی دهۆك و بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك دروستکرا.
ئەو پرۆژەیە پێكهاتووە لە دروستكردنی شەقامێكی 60مەتری و چەندین شەقامی دیكەی 30مەتری لە سنووری كۆمەڵگەی تەناهی لە پارێزگەی دهۆك، وێڕای ئاسانكاری هاتووچۆ، سیمایەكی جوانتر بەو شارەوانییە دەبەخشێت.