بەرێوەبەری دارستان و پاوانی ڕاپەرین: چوارکەس بە تۆمەتی سووتاندنی دارستانی قەڵادزێ دەستگیرکران

بەرێوەبەری دارستان و پاوانی ڕاپەرین ئاشکرای دەکات، لە گرتەی ڤیدیۆیی دەرکەوتووە چوارکەس دارستانی قەڵادزێ دەسووتێنن، ئەو چوار کەسەش دەستگیر کراون.
دووشەممە 29ـی تەممووزی 2024، ئیسماعیل تەها بەرێوبەری دارستان و پاوانی ڕاپەرین بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە تۆمەتی سووتاندنی دارستانی قەڵادزێ، چوارکەس دەستگیرکراون.
وەک ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بۆ کردووە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە، چوارکەس ئاگرەکەی دارستانی قەڵادزێ دەکەنەوە و دەیسوتێنن، دەشڵێت: بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە سێ هەزار دار سنۆبەری دارستانەکە سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە.
ئیسماعیل تەها بەرێوبەری دارستان و پاوانی ڕاپەرین ئاشکرای دەکات، سبەی سکاڵای یاسایی لە دادگا لەسەر ئەو چوارکەسە بەتۆمەتی سووتاندنی دارستانی قەڵادزێ تۆمار دەکەن.