ڤێدانت پاتێل بۆ کوردستان24: دەبێت گرووپە چەكدارەكان رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە

ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

K24 – واشنتن:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەخت دەکاتەوە، پێویستە ئەو گرووپ و میلیشیایانەی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا بە بەرپرسیار دابندرێن و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ بکرێت.

29ـی تەمموزی 2024، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان 24 ڕایگەیاند، نایانەوێت وردەکاری تایبەت بە هەڵسەنگاندنەکانیان بۆ هێرشەکان بخەنەڕوو.

پاتێل گوتیشی، پێویستە ئەو گرووپ و لایەنانەی لە عێراق هێرش دەکەنە سەر هێزەکانیان بەرپرسیار دابندرێن و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

هاوکات پاتێل ئاماژەی بەوەکرد: "بە دڵنیاییەوە من قسە لەبارەی هیچ جۆرە هەڵسەنگاندنێک بۆ هەڕەشەکان، یاخود وردەکارییەکانی پەیوەست بەم پرسە ناکەم. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمە شتێک، پێشتر گوێتان لێبووە ئێمە قسەمان لەبارەیەوە کردووە، کە ئەو گرووپ، میلیشیا و لایەنە شەڕانگێزەکان لە عێراق، بەدوای زیانگەیاندن بە هێزەکانی ئەمەریکا یاخود دامەزراوە ئەمەریکییەکان دەگەڕێن، بە بەرپرسیار دابندرێن و دادگایی بکرێن. ئەمە شتێکە، ئێمە بڕوامان وایە گرنگە و دەزانین بەرپرسانی عێراقیش بەهەمان شێوە بەلایانەوە گرنگە".

Fly Erbil Advertisment