هۆشیار مالۆ: به‌كارهێنانی ئافره‌ت بۆ كاری سێكسی و سوخره‌كێشی دوو دیارترین شێوه‌كانی بازرگانیكردنن به مرۆڤ

سه‌رۆكی ڕێكخراوی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، 423 كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستان ڕاگیراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانیان به مرۆڤ كردووه و 500ـی دیكه‌یش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 30ـی ته‌ممووزی 2024، هۆشیار مالۆ، سه‌رۆكی ڕێكخراوی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، دوو دیارترین بازرگانی به مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه، ئه‌وانیش به‌كارهێنانی ئافره‌ت بۆ كاری سێكسی به هه‌موو جۆره‌كانیی و سوخره‌كێشی و كاری به زۆر.
هۆشیار مالۆ ڕوونیشی كرده‌وه، سوخره‌كێشی و كاری به زۆر منداڵان و به‌شێكی ئه‌و كرێكاره بیانییانه ده‌گرێته‌وه كه پاسپۆرتیان لێ زه‌وت ده‌كرێت و به زۆر كاریان پێ ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن سزا بدرێن و ئه‌وانه‌یشی قوربانین ده‌بێت ده‌پارێزرێن.
ناوبراو گوتیشی، دوو هه‌زار كۆمپانیا كه كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنن له ساڵی ڕابردوودا خراونه‌ته لیستی لێپێچینه‌وه سه‌باره‌ت.
ڕوونیشی كرده‌وه، 423 كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستان ڕاگیراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانیان به مرۆڤ كردووه و 500ـی دیكه‌یش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.