نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعود پزيشكيان کرد

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (30ـی تەمموزی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ياوهريى شاندێكى باڵا، له تاران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵاتانى بانگهێشتكراو، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا كرد كه له ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلامى به‌ڕێوه‌چوو.
شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى له شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو كه به بانگهێشتى فهرميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ به‌شدارى له‌و ڕێوره‌سمه‌دا نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گه‌يشتبوونه تاران.
دوای بەڕێوەچوونی دووی گەڕی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، هەینی 5ی تەممووزی 2024، مەسعود پزیشکیان تاکە کاندیدی ڕیفۆرمخوازەکان بە دەنگی زۆرینە توانی بەرانبەر بە کاندیدی نەریتخوازەکان، سەعید جەلیلی، هەڵبژاردنی چواردەهەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێرانی بردەوە و بوو بە نۆیەمین سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

