جوتیارانی شارۆچکەیەکی نەجەف بەهۆی بێ ئاوییەوە خۆپیشاندان دەکەن

خۆپیشاندانی جوتیارانی شارۆچکەی میشخاب لە نەجەف
خۆپیشاندانی جوتیارانی شارۆچکەی میشخاب لە نەجەف

دەیان جوتیاری سنووری شارۆچکەی میشخاب لە پارێزگای نەجەف دژ بە کەمکردنەوەی بەشە ئاوی پێویست بە کشتوکاڵکردن گردبوونەتەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن دەڵێن" ئەو بڕیارەی دراوە زیان بە پلانی کشتوکاڵی وەرزی دەگەیەنێت".

شارۆچکەی میشخاب کە بە شارۆچکەی عەنبەر ناسراوە و ڕووبەرەکەی 375 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە بە دووری 30 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری شاری نەجەف، 80%ی دانیشتووانی شارۆچکەکە بە کاری مەرەز سەرقاڵن.

بەهۆی کەم بوونەوەی ئاو هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری کەمکردنەوەی ڕووبەری چاندنی زەویی برنجەکانی لە شارۆچکەی میشخاب دەرکردووە و لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە جوتیارانی شارۆچکەکە چەندەمجارە گرد دەبنەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کەم کردنەوەی پشکی ئاو

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریداوە ڕووبەری داچاندنی برنج لە سەرتاسەری عێراق بۆ 150 هەزار دۆنم کەم بکاتەوە، لە کاتێکدا تەنیا لە سنووری پارێزگای نەجەف نزیکەی 212 هەزار دۆنم زەوی مەرەزە هەیە، بە گوێرەی بڕیارەکەش زەوییە داچێندراوەکان شارۆچەکەک بۆ 80 هەزار دۆنم کەم دەبێتەوە.

Fly Erbil Advertisment