زافر زرفی: وڵاتە زلهێزەکان دەستیان بەسەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا گرتووە

K24 – هەولێر:
پسپۆرێکی یاسایی، ئاماژەی بەوە کرد: ئیسرائیل لەلایەن ئەمەریکاوە دەپارێزرێت، بۆیە هەرگیز ڕێگە بەوە نادرێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێک دژی ئیسرائیل دەربکات.
زافر زرفی، پسپۆری یاسایی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەرکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پاراستنی ئاسایشی نیودەوڵەتی و ڕێگریکردنە لە جەنگ، ئەنجوومەنکە کەتووەتە ژێر کاریگەری وڵاتە زلهێزەکان.
ئەو پسپۆرە یاساییە، دەڵێت: پەنابردنە بەر ئەنجوومەنی ئاسایش تەنیا بۆ بەستی کۆبوونەوەیە بەبێ ئەوەی بڕیارێک دەربکرێت و هەموو لایەکی پێوە پابەند بکەن و کاریگەری و ئەنجامی هەبێت.
باسی لەوەش کرد: ئیسرائیل بنکەیەکە لە بنکەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیسرائیل لەلایەن ئەمەریکاوە دەپارێزرێت، بۆیە هەرگیز ڕێگە بەوە نادرێت ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارێک دژی ئیسرائیل دەربکات.
ناوبراو سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، بڕیاری 1088 لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەرچووە بۆ وەستداندنی جەنگ لە غەززە، بینرا فەڵەستین پابەند بوو پێیوەی بەڵام ئیسرائیل بەو بڕیارە پابەند نەبوو.
دوێنێ لەسەر داوای ئێران ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.
نوێنەری ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دەبێت ئەنجوەمەنی ئاسایش بە ئاشکرا ئیسرائیل سەرکۆنە بکات و سەپاندنی سزاش بەسەریدا ڕەچاو بکات.
لەلایەکی دیکەشەوە، رۆبێرت وود، جێگری نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نیگەرانە لەوەی ئەم ڕووداوانە دەبنە هۆی دروستبوونی شەڕ و ململانێی هەرێمی داواشیکرد ئێران پابەندی بڕیارەکانی ئەنجوومەنەکە بێت.