کامەران سەڵاح: ئەم ساڵ بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ ئێراندا کراوە

کامەران سەڵاح، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر
کامەران سەڵاح، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر

K24 – هەولێر:

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر، ڕایگەیاند: پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەهێزتر دەبن و چاوەروان دەکرێت لەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو دوو لایەنە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

کامەران سەڵاح، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر بە کوردستان24ـی گوت: "هەرێمی کوردستان بووژانەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بواری کشتوکاڵ زۆر بەرەو پێش چووە، زۆرێک لە بەرهەمە ناوخۆییەکانمان هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەین."

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر، باسی لەوە کرد: پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەهێزتر دەبن و چاوەروان دەکرێت لەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو دوو لایەنە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

هاوکات گوتیشی: ئەم ساڵ تا ئێستە بە بەهای دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ ئێراندا کراوە.

Fly Erbil Advertisment