تەندروستیی جیهانی: ساڵانه به‌هۆی شه‌پۆلی گه‌رماوه زیاتر له 175 هەزار کەس لە ئەورووپا ده‌مرن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ساڵانه به‌هۆی شه‌پۆلی گه‌رماوه زیاتر له 175 هەزار کەس لە ئەورووپا ده‌مرن، ده‌شڵێت، پلەکانی گەرما لە كیشوه‌ره‌كه‌دا بە نزیکەی دوو ئەوەندەی ڕێژەی تێکڕای جیهانی بەرز دەبنەوە.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەورووپا ڕایگەیاند، شەپۆلی گەرما ساڵانە زیاتر لە 175 هەزار کەس لە ئەورووپا دەکوژێت، به شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو، مردن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، به ڕێژه‌ی 30%ـی به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌و ڕێكخراوه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2019 – 2020ـدا، نزیکەی 489 هەزار حاڵەتی مردن بەهۆی گەرماوە له سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆمار كراون.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كیشوه‌ری ئه‌ورووپا ڕێژه‌ی 36%ـی حاڵه‌ته‌كانی مردنی به‌هۆی گه‌رماوه به‌ركه‌وتووه، كه ده‌كاته كردنی 176 هه‌زار و 40 كه‌س.
ڕێكخراوی ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، پلەی گەرمی زۆر نەخۆشییە درێژخایەنەکان توندتر دەکات، لەوانە نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبەرەکان، هەناسەدان، مێشک، تەندروستی دەروونی و حاڵەتەکانی پەیوەست بە نەخۆشی شەکرە و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی ئافره‌تانی دووگیان و به‌ساڵاچووان زیاتره.