ئاگر له چه‌ند گوندێكی شاره‌زوور كه‌وته‌وه و له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كۆنترۆڵ كرا

به‌شی پۆلیسی دارستانی شاره‌زوور ئاماژه به‌وه ده‌كات، به هۆكارێكی نادیاره‌وه، ئاگرێكی فره‌وان له سنووری چه‌ند گوندێكی سنووره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانی به سروشتی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
ڕۆژی هه‌ینی، 2ـی ئابی 2024، به‌شی پۆلیسی دارستانی شاره‌زوور بنكه‌ی ڕه‌زایه‌ن ڕایگه‌یاند، به هۆكارێكی نادیاره‌وه، ئاگرێكی فره‌وان له سنووری گونده‌كانی چناره و میره‌دێ له سنووری شاره‌زوور كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانی به سروشتی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
به‌شی پۆلیسی دارستانی شاره‌زوور هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، تیمه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه‌وه و بە هاوکاریی هەر یەکە لە ئاگرکوژێنەوەی قەزای شارەزوور و دەربەندیخان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن
به‌شی پۆلیسی دارستانی شاره‌زوور ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره‌دا 2000 هه‌زار دۆنم پووش و پاوان و 3000 هه‌زار داری سروشتی سووتاون.


