پێنتاگۆن: ژمارەیەک سەربازمان لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد برینداربوون

K24 – هەولێر:
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئهنباری ڕۆژئاوای عێراق بە مووشەک بۆردوومان کرا و وهزارهتی بهرگریی ئهمهریكاش ڕایگەیاند: ژمارهیهك سهربازمان له ئهنجامی ئەو بریندار بوون.
دوای ئەوەی شەوی 5ـی ئابی 2024، سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد، بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق بە مووشەک بۆردوومان کرا.
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و هێزەکانی ئەمەریکا لەو بنکەیە جێگیرکراون و پێشتر گرووپەکانی سەر مقاوەمەی ئیسلامی چەندین هێرشیان کردبووە سەر ئەو بنکەیە.
لە 17ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو 25ـی تەمموز، زیاتر لە 170 هێرش کراونەتە سەر بنکە و هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرسێ وڵاتی عێراق، سووریا و ئوردن.