پێنتاگۆن بۆ کوردستان24: هەموو شتێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان دەکەین

پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن"
پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن"

K24 – واشنتن:

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن" ئاماژەی بەوە کرد: به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تواناكانیان ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا سوپاكه‌یان بپارێزین.

پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن"، لە وەڵامی عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24ـدا، ڕایگەیاند: هێزه‌كانمان به‌رده‌وام له‌ ناوچه‌ی مه‌ترسیدارن و ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌موو ڕێكارێك ده‌گرنه‌به‌ر و خۆپارێزی دەکەن.

سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، هێزەکانیان ڕاهێنانیان پێکراوە و داوایان لێدەکەن بە جلوبەرگی فەرمییەوە خزمەت بکەن."

گوتەبێژی پێنتاگۆن، دەڵێت: "به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تواناكانمان ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دەین تا سوپاكه‌مان بپارێزین."

Fly Erbil Advertisment