ئەو سێ خەڵاتەی گەورەیەی چاوەڕێی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەکەن

ڤینیسیۆس
ڤینیسیۆس

ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی ئێستا یەکێکە لە رەگەزە سەرەکییەکانی ریاڵ مەدرید و بە یەکێک لە گرنگترین و کاریگەرترین یاریزانەکانی مێرەنگی هەژمار دەکرێت.

ڤینی توانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو بباتەوە، لەگەڵ بردنەوەی نازناوی لالیگا، گەرچی ڤینی بۆ چەند یارییەکەک بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتەوە، بەڵام یەکێک بوو لە یاریزانە کاریگەرەکان.

ڤینیسیۆس چەند مانگێکی یەکلاکەرەوە و کاریگەری لەبەردەمە و سێ خەڵاتی تاکەکەسی چاوەڕێی دەکەن، لەنێوانیاندا خەڵاتی باڵۆن دۆرە بۆ باشترین یاریزانی ساڵی 2024.

ئەم ئەستێرە بەڕازیلیە دوای دوو هەفتەی دیکە دەچێتە مۆناکۆ لەپێناو هەڵبژاردەی وەکو باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ و وەرگرتنی خەڵاتەکە.

دواتر بەرەو یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکان دەچێت کە ئەمیش باڵۆن دۆرە، پێش ئەوەی رکابەری بردنەوەی خەڵاتی زەبێستی فیفا بکات.

ڤینیسیۆس لە ساڵی 2018 لە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلیەوە بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ رووی لە ریاڵ مەدرید کرد، تا ئێستا ئەم ئەستێرە بەڕازیلیە 263 یاریی بە درێسی شاهانەکان لە خول و پاڵەوانێتییە فەرمییەکان کردووە، 93 گۆڵیشی تۆمار کردووە لەگەڵ بردنەوەی کۆمەڵێک نازناو، لەنێوانیاندا دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ.

 

Fly Erbil Advertisment